باداواداچونی/ NPI

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی یاسایی دەستپێکردووە بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسان، دوای ئەوەی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی ڕەتیکردەوە غەزلان مولان، چەکداری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وەربگرێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئێن پی ئای گەیشتووە، وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، “ئەو ژنە بریندارە بەناوی غەزلان مولان لە نەخۆشخانەی شۆڕش سەر بە دەزگای تەندروستی پێشمەرگە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی باخەشین کە دامەزراوەیەکی تایبەتە. نەبوونی نەخۆشخانەکە لە دابینکردنی چاودێری پزیشکی پێویست و دانپێدانانی، بووە هۆی گیانلەدەستدانی”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدا بووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و، بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی، و بە پشتبەستن بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ و پەیڕەوی لێکۆڵینەوەی ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٢، ئەرکی بەدواداچوونیان لەسەر ئەم دۆسیەیە پێ سپێردراوە بۆ ئاشکراکردن و پشتڕاستکردنەوەی سەرجەم ئەو ڕاستییانەی پەیوەستن بەم ڕووداوە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و سزادانی بەرپرسان. ئەم بابەتە بە تەواوی قبوڵ ناکرێت، و ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دامەزراوە تەندروستییەکان ئەرکی مرۆیی خۆیان بەجێبهێنن بۆ پاراستنی گیانی هەمووان و نابێت ببنە ژێر هیچ فشار و ئەجێندایەکی سیاسی.

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمەڵە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە دژی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کەمپی سورداش بە فەرمی هەم لەلایەن حکومەتی عێراق و هەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناسێنراوە.

By NPINEWS

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *